دەستبەسەر کرانی ٢ مامۆستا لە شاری حەویزە
17:09 - 17 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢ کەسیان لە مامۆستایانی قوتابخانەی ناوەندیی شاری \"حەویزە\" لە ئوستانی خوزستان دەستبەسەر کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا: لە کۆتایی حەفتەی رابردوودا ٢ کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەی ناوەندیی شاری \"حەویزە\" بەناوەکانی \"محەممەد مەرمزی\" و \" ناجی غابش\" لەلایەن هێزە ئیمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
محەممەد مەرمزی تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی عەمار، خاوەن بڕوا نامەی کارناسیی ئەدبیاتی عەرەب و خەڵکی شاری حەویزە و هەروەها \"ناجی غابش\" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی \"مالکیە\"ی سەربە خەفاجیەی \"سوسەنگرد\" بوون.
لە لایەکی دیکەوە \"کەریم دەحیمی\" چالاکێکی مافی مرۆڤی عەرەب راگەیاندووە کە لەم دواییانەدا، زیاتر لە ١٧٠ کەس، لە شارەکانی ئەهواز، خوڕەمشار و ناوچە عەرەبشینەکانی باشووری ئێران دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەربەری هەشتەمین ساڵڕۆژی ناڕەزایەتیی بەرینی هاووڵاتیانی عەرەب لە شارەکانی سەربە ئوستانی ئەهواز هاتووەتە ئاراوە.