دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان

15:08 - 12 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدول پەرتۆ" کوڕی "زۆراب" خەڵکی گوندی "نێـ"ــی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەریش، برای ئەو هاووڵاتییە کورده بە ناوی "پشتیوان پەرتۆ" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی "عەبدول" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.