دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پیرانشار

11:16 - 7 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی"ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی "عەبدوڵڵانژاد"یان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێتاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.