دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی بە بیانووی ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران

10:34 - 13 سەرماوەز 2720

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای "سەیدولشوهەدا"ی هێزە زەویینەکانی سپای پاسداران، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی بە بیانووی ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ورمێ، کردووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی ئەو قەرارگایە لە بەیاننامەیەکدا، بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەک، تەنیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ کەس کردووە کە لە هەوڵی کاری خراپکارانەدا بوونه.

ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لەو ڕاگەیەندراوەدا، ئاماژەیان بە شوناسی ئەو سێ کەسە نەکردووە و تەنیا ئاماژەی بە دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کەسە لە سنووری "باکووری ڕۆژئاوا"ی ئێران کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، کاناڵە خۆجێییەکانی شاری سونقوڕ و کولیایی، بڵاویان کردەوە سێ هاووڵاتی لەو شارە کە ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بوونە لەو شارە دەسبەسەر کردووە.