دەسبەسەرداگرتنی دوو کەڵەکێویی قاچاخ لە سەردەشت بۆ هەرێمی کوردستان
11:25 - 22 بەفرانبار 2720
دوو کەلەکێوەیی زەرد کە بە شێوی قاچاخ لەلایەن هاووڵاتییەکی "سەردەشتـ"ـییەوە بڕیار بووە بە مەبەستی قاچاخی پێکردن ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، دەستی بەسەردا گیرا.
هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیرنا" لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەپارێزیی پارێزگای ورمێ، بڵاوی کردووەتەوە ، ٢ کەڵەکێوەیی زەرد لە شاری سەردەشت، لەلایەن هاووڵاتییەک بە مەبەستی قاچاخی پێکردن، کە دەیهەویست ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات دەستی بەسەردا گیراوە.
مێهران نەزەری ڕایگەیاندووە، ئەو دوو کەڵەکێویە زەردە تەمەنیان دوو ساڵە، بەڵام هێشتا توورمەیان (نژاد) ڕوون نەبووتەوە و ڕەوانە پارکی میللیی گۆلی ورمێ، کراون.
ئەو بەرپرسەی پاراستنی ژینگە هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئەو کەسە پاش دەسبەسەرکرانی بە بارمتەی ١ میلیارد ڕیاڵی ئازاد کراوە".