دەرهێنەرێکی کورد ئازارەکانی کیمیایی سەردەشت نمایش دەکات

15:52 - 2 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دەرهێنانی بەرهەمێکی شانۆیی وە ئەستۆ گرتووە کە باس لە ئازار و مەینەتەکانی قوربانییانی کیمیایی‌بارانی شارەکانی کوردستان دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قوتبەدین سادقی دەرهێنەری کورد، بە مەبەستی هاودەردەی لەگەڵ برینداران و پەککەوتوانی کیمیایی‌بارازنی سەردەشت، دەیهەوێ شانۆی \'\'بێ تۆ باشتر\'\' بەبۆنەی ٢٨مین ساڵڕۆژی کیمیایی‌بارانی ئەو شار بەڕێوە ببات.

ئەو دەرهێنەرە کوردی هەواڵی بەڕێوەبردنی ئەو شانۆیەی لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی داکۆکیکاری مافی بەرکەوتوانی کیمیایی‌سەردەشت راگەیاندووە و وتوویەتی: ئەرکی هەموومانە کەلە ساڵڕۆژی رێزلێنان لە قوربانییانی سەردەشت، ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بخینە گەڕ.

\"26663.jpg\"
قوتبەدین سادقی دەرهێنەر
لەو شانۆنامەدا چەندین کەسایەتیی خەڵکی شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، نۆدشە، ئیلام، کووهدەشت و ئوهەر، لە گاراژێکی هاتوچۆدا لە تاران سەرقاڵی کار کردن دەبن کە هەرکامیان گرفت و ئازاری تایبەت بە خۆی هەیە. لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت کە خۆی و بنەماڵەکەی تووشی کۆمەڵێک نەخۆشیی پاشماوەکانی کیمیایی‌باران بوون، پیشان دەدات.

لە شانۆی \'\'بێ تۆ باشتر\'\' (بە فارسی \'\'بی تو بهتر\'\') کەسایەتییەکان باس لە کێشە و گرفتەکانی پاش شەڕ و بۆمبارانی کیمیایی حکوومەتی بەعسی عێراق دەکەن هەتا مەرهەمێک بۆ ئازار و زامەکانی یەکتر بن.

لەم پێوەندییەدا چەند رۆژ پێش ئێستا، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی‌بارانی سەردەشت لەلایەن جێگری بەڕێوەبەریی مەجلیسەوە بێ‌حورمەتییان پێ کرا.

ئەندامێکی ئەنجومەنی داکۆکیار لە مافی بەرکەوتوانی کیمیایی‌بارانی سەردەشت، وتوویەتی: بەڕێوەبەرانی پیشانگای وێنەی \'\'دەرکەوتەکانی گازی کیمیایی\'\' لە مەجلیس، \'\'هەڵسوکەوتی ناشایست\'\'یان لەگەڵ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەبووە.

پێشتریش قوتبەدین سادقی شانۆیەکی لەژێر ناوی \'\'عەزیزی شنگال\'\' لەبارەی تراژیدیی شنگال لە ساڵۆنی \'\'کۆمەڵەی شانۆی شار\'\' لە تاران بەڕێوە بردبوو.
ئەو دەرهێنەرە کوردە، شانۆی \'\'عەزیزی شنگال\'\'ی وەکوو وەڵامدانەوەیەک لەهەمبەبەر سیاسەتی نادروستی فەرهەنگی راگەیاندبوو.

دوکتور قوتبەدین سادقی لە دایکبووی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە شاری سنەیە کە دوکتورای شانۆی لە زانینگەی \'\'سۆربن\'\'ی فەڕانسە وەرگرتووە و مامۆستای رشتەی شانۆ لە زانینگەکانی هونەر و ئاوەدانی لە ئێران دایە.

ناوبراو خاوەنی ٣٣ شانۆنامە و ١٢٠ بابەتی لێکۆڵینەوەیە و هەتا ئێستا ١٠ کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە.