دەرهێنەرێکی کرماشانی خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی مەراکیشی بەدەستهێنا
15:26 - 20 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: دەرهینەرێکی خەڵکی کرماشان خەلاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانی لە بەشی پێشبڕکێی دوازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەراکیشی بەدەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی بەشی پێوەندییەکانی ئەو بەرهەمە، فیلمی سینەمایی \"تابوور\" لە دەرهێنانی \"وەحید وەکیلیفەر\" و ئامادە بوونی ئەو دەرهێنەرە و \"؛فەریبا رۆستەمی\" بەشی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە لەو فێستیڤاڵەدا، توانیان وەک تاکە نوێنەری وڵاتی ئێران لە ١٢یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی مەراکیش خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵە بەدەست بێنێ.
فستیڤاڵی فیلمی مەراکیش وەک بەناوبانگترین فێستیڤاڵی فیلم لە وڵاتانی ئافریقایی دا ناسراوە، کە بۆ ئەم خولە باشترین دەرهێنەر و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی لە ئاستی جیهانیدا وەک: \"ژانگ ییم، دارن ئارنوسکی، جاناتان دیمی، ئیزاپێل هۆبێر و بریلیانت مندوزا\" بەشدارییان کردبوو کە لەو فێستیڤاڵەدا چەندین خولی راهێنان و سمیناریان بەڕیوە برد.
دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی مەراکیش بە بەشداری دەرهێنەر و سینەماکارانی بەناوبانگ لە ئاستی جیهاندا لە رۆژانی ١٠ هەتا ١٨ی سەرماوەز لە وڵاتی مەراکیش بەڕیوەچوو.
دوبەدوای تەواو بوونی فێستیڤاڵی فیلمی مەراکیش، فیلمی تابوور لە دەرهێنانی \"وەحید وەکیلیفەر\" بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"دوبەی\"دا کردووە کەلە ماوەی رۆژانی ١٩ هەتا ٢٦ی سەرماوەز لە شاری دوبەی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوە دەچێت.