دەركردنی قوتابیانی موعتاد/ وەزارەتی پەرەوەدە و بارهێنان رادەگەیەنێ، قوتابیی موعتادمان نیە
13:31 - 13 سەرماوەز 2711
كوردپا: وەزارەوتی پەرەوەدە و بارهێنانی ئێران لەلایەك بە بڕیارێك قوتابیانی موعتاد دەردەكات و لەلایەكی دیكەشەوە راشكاوانە رادەگەیەنێ كەلە قوتابخانەكان قوتابی موعتاد بوونی نیە.
بە وتەی ئەحمەدی موقەدەم کە پێشتر بەرپرسی ستادی بەرەنگاریی مادە هۆشبەرەکان بووە، وەزارەتی پەرەوەدە و بارهێنانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران قوتابیانی موعتاد لە قوتابخانەكان وەدەر دەنێت و هاوكات رادەگەیەنێ كەلە قوتابخانەكان قوتابیی موعتاد بوونی نیە ناوبراو راشیگەیاندوەە زۆربەی موعتادان لەناو ئەو کەسانە دان وازیان لە خوێندن هێناوە.
بە پێی ئاماری ستادی بەرەنگاریی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران ٣٠ هەزار قوتابیی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەکان هەیە و هەروەها سەعدوڵڵا نەسیری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئامووزشی مەجلیس بە خەبەر ئانلاینی وتووە: ٣٠% لە قوتابییانی وڵات سەرقاڵی کێشانی سیگار و قلیانن کە سەرەتای تووشبوونە بە مادە هۆشبەرەکان.
شێرزاد عەبدوڵڵاهی پسپۆڕ لە بواری پەروەردە بە خەبەر ئانلاینی راگەیاندووە: كە پێشتر بەڕێوەبەری نووسینگەی سەلامەتی وەزارەتی پەرەوەدە و بارهێنانی حكوومەتی ئێران ئاماری قوتابیانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەكانی 2400 كەس راگەیاندبوو، كە ئەم ئامارە لەگەڵ ئامارێك كە ستادی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەكان رایگەیاندووە، جیاوازیی زۆریان هەیە.
بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێستا زیاترین رێژەی ئاماری تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان بە تایبەت لە تەمەنی خوار 20 ساڵ لە ئێراندا هەیە.
ئەو كارناسە پەرەوەدەیە راشیگەیاندووە، لە بارودۆخی قەیراناویی ئێراندا و بەهۆی پەرەسەندنی مادەی هۆشبەری سەنعەتی لە ناوەندە پەرەوەردەییەكان بێگومان هەر ساڵە رێژەی تووشبوان بە مادەی هۆشبەر لەناو قوتابیان و لاوان لە پەرەسە سەندن دایە.
شێرزاد عەبدوڵڵاهی وتیشی: ئیدارەی پەرەوەدە و بارهێنان بە جێگای شاردنەوە و حاشا كردن لە قوتابیانی موعتاد، دەبێ رێكار و رێگاچارەیەكی گونجاو بۆ پێشگیری و بنبڕ كردنی دەست نیشان بكات، چونكە راگەیاندنی ئاماری راستەقینەی قوتابیانی موعتاد پێچەوانەی روانگەی بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ئێران، خەسارێك لە پەیكەرەی پەروەردە نادات، لەبەر ئەوەی ئیعتیاد دیاردەیەكی ئاڵۆزە و هۆكارەكانی پەرەسەندنی زۆرن.