دێهلۆران؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

11:42 - 8 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک لە گوندی "بەدر" دەشتی عەباس سەر بە دێهلۆران بەهۆی تەقینەوەی مین، لاقی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە پاش ئەو ڕووداوە و دەرمانکردنی لەلایەن پێرسۆنێلی دەرمانگای دەشتی عەباس و پێرسۆنێلی فەورییەتە پزیشکییەکان، بە ئامبۆڵانسی پایگای ئورژانسی جادەیی دەشتی عەباس، ڕەوانەی نەخۆشخانەی دێهلۆران کراوە.

ئەمە دووهەمین ڕووداوی تەقینەوەی مینە کە لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا، رووی داوە.

ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "چەم هێندیـ"ـی دەشتی عەباس سەر بە دێهلۆران، قولاپەی لاقی بە توندی بریندار ببوو.

ئەو هاووڵاتییە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین تووشی مۆج‌گرتوویی بووە، پاش دەرمانکردنی لەلایەن پێرسۆنێلی فەورییەتە پزیشکییەکان، بە ئامبۆڵانسی پایگای ئورژانسی جاددەیی دەشتی عەباس، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "گەنجوویانـ"ـی دزفوول کرا.