دیاردەی هەڵاتنی مێشكەكان/ ساڵانە 180 هەزار بژاردە ئێران بەجێدەهێڵن
13:58 - 6 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی سندووقی نێودەوڵەتی پارە بڵاوی كردەوە، ساڵانە 180 هەزار بژاردە وڵاتی ئێران بەجێدەهێڵن.
سندووقی نێودەوڵەتیی پارە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، لە ساڵی 1387 بەملاوە رۆژانە 2 كەس خاوەنی بڕوانامەی دوكتۆرا، 15 كەس كارناسی باڵا و ژمارەیەكی دیكەش خوێندكاری كارناسی وڵاتی ئێرانیان بەجێهێشتووە.
بەشێكی بەرچاو لەو دەرچوانەی زانستگا لە وڵاتی ئەمریكا گیرساونەتەوە.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە چوونە دەرەوەی ئەو بژاردانە بەرابەرە لەگەڵ چوونەدەری ساڵانە 50 میلیارد دۆلار لە ئێران.
لە حاڵی حازردا نزیك بە 10 هەزار خوێندكاری ئێرانی، 250 هەزار ئەندازیار و دوكتۆر و زیاتر لە 170 هەزار كەسی دیكەی خاوەن بڕوانامەی باڵا لە وڵاتی ئەمریكا دان.
هەر لەو پێوەندییەدا، لە كۆی گشتیی 225 قوتابیی ئێرانی كەلە ساڵەكانی 1372 هەتا 1386 لە ئولەمپیاددا بەشدارییان كردووە نزیك بە 140 كەسیان ئێرانیان بەجێهێشتووە و لە زانستگا بەناوبانگەكانی ئەمریكا سەرقاڵی خویندنن.