دۆسیەی لوقمان و زانیار مورادی لەدادگای \"كەیفەری\" كەرەج، وەگەڕ خرایەوە
16:04 - 2 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: لوقمان و زانیار موردای دوو زیندانی سیاسیی كورد لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج، بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەیان جارێكی دیكە دادگایی كرانەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١ی گەلاوێژ دادگای كەیفەری كەرەج لوقمان و زانیار مورادی بانگهێشت و دادگایی كردن.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەو دانیشتنی دادگایی کردنی ئەو دوو زیندانییە سیاسییەدا، ساڵح نیكبەخت پارێزەری کورد ئامادە بووە و بەرگریی لە بێتاوان بوونی زانیار و لوقمان كردووە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی \" نفس در قفس\" بڵاوی كربۆوە، نیكبەخت لەو دانیشتنەدا روو بە دادوەر گوتوویەتی: \" من ئامادەم چوار كەس وەكوو شایەت بێنێم كە لەكاتی روودانی كوژرانی كوڕی ئیمام جومعەی مەریواندا لوقمان و زانیار لەوێنەبوونە\".
دەگوترێت یەكێك لەدادوەرەكان داوای لە ساڵح نیكبەخت كردووە شایەتەكان بە دەزگای قەزایی بناسێنێ.
لوقمان و زانیار موردادی بە تۆمەتی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعەی مەریوان، ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران، تۆمەتێك كە بە بەردەوامی لەلایەن ئەو دوو زیندانییە کوردەوە رەت كراوەتەوە.
ئەو دوو زیندانییە هاوكات بە سیخوری بۆ وڵاتی بریتانیاش تۆمەتبار و لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەەوە بە ئێعدام مەحكووم كران.
حوكمی زانیار و لوقمان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست و بە مەبەستی جێبەجێكردنەوە رەوانەی ئیجرای ئەحكام كرابوو.
ئەو حوكمە بە هەوڵ و ماندوویەتی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و پارێزەرەكەیان بۆ تاوتوێكردنی دووبارە رەوانەی دادگای كەیفەری كرایەوە و دادگای كەیفەری دوای تاوتوێكردنی پەروەندەكە، جارێكی تر ئەنجامەكەی رەوانەی دیوانی باڵای وڵات دەكاتەوە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە بەیاننامەیەكدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە كوردە و راگیرانی سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییان و زیندانیانی سیاسی لەو وڵاتی ئێراندا ببوو.