دۆزرانەوەی ماشینێكی پراید لەژێر بەفر لە هەورامان/نەبوونی ئەمنیەت و پێداویستیی ریگاوبان
16:42 - 10 بانەمەڕ 2712
كوردپا: دوای 5 مانگ، پاش پاك كردنەوەی بەفر لە كەلی \"تەتە\" لەسەر جادەی نێوان مەریوان - پاوە، ماشینێكی جۆری \"پراید\" دۆزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پاش پاك كردنەوەی بەفری زۆر لە كەلی \"تەتە\" لە نزیك گوندی \"كەماڵا\"ی سەر بە بەخشی هەورامان تەخت، ماشینێك لە جۆری پراید دۆزرایەوە كە 4 كەسی تێدا بووە و لە سەرما رەق هەڵاتوون.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، بارینی زۆری بەفر لە ناوچەی هەورامانی كوردستانی ئێران و بەتایبەت جادەی مەریوان - پاوە و نەبوونی خزمەتگوزاری و رێنوێنیی ئیمەنیی هاتوچۆ، بۆتە هۆی ترسێك لەلای گەشتیاران و هەرەسی بەفر لەو ناوچە لە رابردوودا رووداوی لەو چەشنەی لێكەوتۆتەوە.
نەبوونی ئەمنیەت لە هەورامان:
هەورامان وەكوو ناوچەیەكی سروشتی و گەشتیاری، بەردەوام لە خەڵكی گەشتیار لە ناوچەكانی دیكەی ئێرانەوە رووی تێدەكەن و ئەمەش لە رووی داهات و پێگەی گەشتیارییەوە سیمایەكی شارستانی بە هەورامان بەخشیوە، بەڵام بە وتەی خەڵكی ئەو ناوچە، نەبوونی بەرنامەیەكی تۆكمە و نەبوونی ئەمنەیت لەلایەن ناوەندە پێوەندیدار و گەشتیارییەكانی حكوومەتەوە بۆتە هۆی لاوازیی ئەو كەرتە.
هێنان و سەقامگیر كردنی هێزی زۆری ئەمنیەتی و نیزامی لە ناوچە سنوورییەكانی هەورامان بە بیانووی بوونی هێزی چەكداری دژبەری حكوومەت، بوونەتە لەمپەر و رێگرێك لە بەردەم گەشتیاران.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە سەرەڕای ئەوەی كە هێشتا بەفرێكی زۆر لە ناوچە شاخاوییەكان ماوە، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەكانی سنە، سەرپێل و مەریوانەوە سەرقاڵی هێنانی هێزێكی زۆرن بۆ ناوچەی هەورامان و بەتەمان لە بەرهای ئەمساڵدا بە سەرپەرستیی سپای پاسداران لەو ناوچەیە مانۆڕێكی گەورو بەڕێوە بچێت.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری دانیشتوانی ناوچەی هەورامانەوە ئاشكرای كردووە \"تێكهەڵچوونەكانی حەفتەی لەمەوبەر لە نێوان پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاك) و سپای پاسداران لە هەورامان\" بوونەتە هۆیەك بۆ میلیتاریزە كردنی بەربڵاوی ناوچەكە و كێشانی جادە بۆ بەرزاییەكان و نۆژەن كردنەوەی پێگە كۆنە نیزامییەكان.
كەمیی خزمەتگوزاریی رێگاوبان، گرفتی هاتوچۆی ناوچەی هەورامان:
بە وتەی خەڵكی هەورامان ئەو كارانە لەلایەن كەرتە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە حالێكدا دەكرێن كە جادەی هاتوچۆی بەشێك لە گوندەكان كە چەند ساڵێكە سەرقاڵی نۆژەن كردنەوەیانن، هێشتا چاك نەكراون و ئەمەش كێشەی گەورەی هاتوچۆی دانیشتوانی هەورامانە.
بۆ نۆژەن كردنەوە، قیرتاو كردنی جادەی هەركام لە گوندەكانی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان كە چەند ساڵێكە لە بەرنامە دایە، بوودجەیەكی زۆر تەرخان كراوە و هێشتا هیچ كارێكیان لەسەر نەكراوە و جادەی گوندی \"ژنێن\"ی سەر بە بەخشی هەورامان تەخت نموونەیەكی بەرچاوی ئەو دۆخە نالەبارەیە.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە، لە ناوچەی هەورامان گوندی گەورە و مێژوویی وەكوو \"هەورامان تەخت\" وەكوو \"شار\" ناوی لێ دبرێت، لە حاڵێكدا هیچ ئیمكانات و پێداویستییەكی پێویست بە شار وەكوو: ئیدارە و ناوەندی فەرمیی حكوومەتیان نیە و لە هێزی خۆجێیش بۆ بەڕێوبەرییان كەڵك وەرناگیرێت.
ئەم مەسەلەیە لە كاتێك دایە كە لەو ناوچانە كەسانی شارەزا و پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامە لە بواری \"شارسازی و ئەندازیاری\"یەوە هەیە و پەراوێز خراون و كەڵك لە تواناییەكانیان وەرناگیرێت.