دۆخی گرانی لە ئێران ناڕەزایەتیی خەڵكی "نەیشابوور"ی لێكەوتەوە

21:36 - 2 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی هەواڵ و راپۆرتەكان لە ناوخۆی ئێران، سەرەنجام شەپۆلی گرانیی شتومەك و خواردەمەنی، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شاری نەیشابووری لە پارێزگای \"خوراسان رەزەوی\"ی لێكەوتەوە.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە كۆمەڵێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی شاری نەیشابوور لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی لە مەیدان و شەقامەكانی ئەو شارە كۆبوونەوە و بەدژی شەپۆلی گرانی لە وڵات ناڕەزاتیەتییان دەربڕی.

بەپێی راپۆرتەكان ئەو ناڕەزایەتییەی خەڵكی نەیشابوور بە شێوەی خۆڕسك رێك خراوە و لەبەردەم فرۆشگایەیكی مریشك فرۆشیدا لە یەكێك لە مەیدانە سەرەكییەكانی شار بە سەدان كەس كۆ بوونەتەوە و دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و لە هەمبەر شەپۆلی گرانییەك كە وڵاتی گرتۆتەوە، دروشمیان بەدژی حكوومەت داوە.

بەپێی ماڵپەڕ و سەرچاوە ناخۆیییەكانی ئێران هاووڵاتییانی ناڕازیی نەیشابوور دروشمی \"ننگ بر گرانی\" و \"دولت حیا كن مردمو رها كن\".
\"5391.jpg\"
شایەتحاڵان باسیان لەوە كردووە كە هێزە ئەمنیەتییەكان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە كۆڵان و شەقامەكان جێگیر بوون، بەڵام بەهۆی لەرادەبەدەر بوونی رێژەی حەشیمەتی ناڕازییان لە هەرچەشنە دەستێوەردانێك خۆیان بواردووە.

لە مانگەكانی رابردوودا شەپۆلێك لە گرانی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە. مریشك یەك لەو كاڵایانەیە كەلە رۆژانی رابردوودا نرخی زیادی كردووە و بە دژواری دەست هاووڵاتییان دەكەوێت و هاتنی مانگی رەمەزانیش ئەم دۆخەی هێندەی دیكە ئاڵۆزتر كردووە.

ئەم رووداوانە لە كاتێك دان كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا بە ئامادەبوونی وەزیرانی ئابووری، سەنعەت و مەعدەن، بازرگانی و جیهادی كەشاوەرزی پرسی گرانی لە وڵات بخرێتە بەرباس و تاوتوێ‌ بكرێت.