دژی زیندانی كردنی زەینەب جەلالیان سكاڵەنامەیەک پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان كرا
15:09 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: دوو ناوەندی داكۆكیکاری لە مافی مرۆڤ سكاڵەیەكی یاساییان پێشكیش بەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە و تێیدا سەبارەت بە دەستبەسەركرانی زەینەب جەلالیان ناڕەزایەتیان دەبڕیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەستبەسەركردن و زیندانی کردنی تەنیا ژنە زیندانی سیاسیی لەئێران لەگەڵ پەرچەكرداری رێكخراوی نێودەوڵەتی \" جبران\" و رێكخراوی \" عەداڵەت بۆ ئێران\" بەرەوڕوو بوویەوە.
ئەو دوو ناوەندە لە سكاڵەنامەیەكدا داوایان لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە كە پێداچوونەوە بە حوكمی ئەو ژنە زیندانیەدا بكەن.
لە سكاڵەنامەكەدا كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژن و حەوتەمین ساڵیادی دەستبەسەركرانی زەینەب جەلالیان هاتووە، دەستبەسەكردنی سەرەڕۆیانە، نواندنی توندوتیژی، ئەشكەنجە كردن، بێبەری بوون لە پارێزەری دۆسیە، دادگایی كردنی چەند خولەكی، رێگری لە پێوەندی ئازاد و پێشگرتن لەچارەسەریی پزیشكی لەو خاڵانەن كە وەكوو پێشێڵكاریی لە دۆسیەكەی جەلالیاندا هاتووە.
ئەو سكاڵەنامەیە بۆ كارگرووهی دەستبەسەركردنی سەرەڕۆیانە كە لەژێر چاودێری شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دایە و بەدواداچوون بۆ سكاڵەكانی پێوەندیدار بە دەستبەسەرەكان دەكا، نێردراوە.
ناوەندی مافی مرۆڤی \" جبران\" بە یەكێك لە ناسراوترین رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی دێتەئەژمار كە ناوەندەكەی لە لەندەنە و لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا لە پێوەندیی قەرەبوو كردنەوەی قوربانیان و وەدیهاتنی دادپەروەریی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان چالاكی دەكات.
ئەو دوو ناوەندە لە بەشێكی دیكەدا داوایان كردووە كە زەینەب جەلالیان و بنەماڵەكەی قەرەبوو بكرێنەوە و هەروەها پێویستە سەرجەم ئەو مەئموور و دەزگا قەزایانەی كە لە دەستبەسەركردن، ئەشكەنجە، دادگایی كردنی زەینەب جەلالیان رۆڵیان هەبووە شناسایی و ناچار بكرێن كە وڵامدەر بن.
جەلالیان ٢٠ی رەشەممەی ١٣٨٦ لە نێوان شاری كرماشان بۆ سنە لە خاڵی پشكنینی قازانچی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر و و دواتر بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعات راگوێزرا.
ئەو زیندانیە سیاسییە ساڵی١٣٩٠ حوكمی سێدارەدانەكەی هەڵوەشایەوە و لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بە زیندانی هەتاهەتایە حوكم درا و ئەو ژنە سیاسییە دوو ساڵ و نیو لە گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان و پێنج ساڵ لە دیزڵ ئابادی تێپەڕ كردووە.
زەینەب جەلالیان بە تاوانی ئەندامیەتی و هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كورییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێران بە \" محاربە\" ناسراوە و ئەو چالاكە سیاسییە سەرماوەزی ٩٣ بۆ زیندانی خۆی راگوێزراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەستبەسەركردن و زیندانی کردنی تەنیا ژنە زیندانی سیاسیی لەئێران لەگەڵ پەرچەكرداری رێكخراوی نێودەوڵەتی \" جبران\" و رێكخراوی \" عەداڵەت بۆ ئێران\" بەرەوڕوو بوویەوە.
ئەو دوو ناوەندە لە سكاڵەنامەیەكدا داوایان لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە كە پێداچوونەوە بە حوكمی ئەو ژنە زیندانیەدا بكەن.
لە سكاڵەنامەكەدا كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی ژن و حەوتەمین ساڵیادی دەستبەسەركرانی زەینەب جەلالیان هاتووە، دەستبەسەكردنی سەرەڕۆیانە، نواندنی توندوتیژی، ئەشكەنجە كردن، بێبەری بوون لە پارێزەری دۆسیە، دادگایی كردنی چەند خولەكی، رێگری لە پێوەندی ئازاد و پێشگرتن لەچارەسەریی پزیشكی لەو خاڵانەن كە وەكوو پێشێڵكاریی لە دۆسیەكەی جەلالیاندا هاتووە.
ئەو سكاڵەنامەیە بۆ كارگرووهی دەستبەسەركردنی سەرەڕۆیانە كە لەژێر چاودێری شۆرای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دایە و بەدواداچوون بۆ سكاڵەكانی پێوەندیدار بە دەستبەسەرەكان دەكا، نێردراوە.
زەینەب جەلالیان، تەنیا ژنە زیندانی سیاسیی لەئێران
دوو ناوەندی \" جبران \" و \" عدالت برای ایران\" وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوامیی هەڵسوكەوتە نایاساییەكان لەگەڵ ئەو زیندانیە تەمەن ٣٢ ساڵەیە، داوای لەگرووپی كاری دەستبەسەركردنە سەرەڕۆیانەكان كردووە كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەبیی هەتاهەتایی زەینەب بدات.ناوەندی مافی مرۆڤی \" جبران\" بە یەكێك لە ناسراوترین رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی دێتەئەژمار كە ناوەندەكەی لە لەندەنە و لەماوەی بیست ساڵی رابردوودا لە پێوەندیی قەرەبوو كردنەوەی قوربانیان و وەدیهاتنی دادپەروەریی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان چالاكی دەكات.