دژبەرانی حكوومەتی سووریە: لایەنگرانی بەشار ئەسەد 50 منداڵیان سەر بڕی
21:41 - 6 جۆزەردان 2712
كوردپا: دژبەرانی حكوومەتی بەشار ئەسەد رایانگەیاندووە، لایەنگرانی بەشار ئەسەد لە شاری حومس 106 كەسیان كوشتووە كە 50 كەسیان منداڵ بوون و بە شێوەیەكی كارەساتبار كوژراون.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەی دژبەرانی حكوومەتی بەشار ئەسەد لەو كوشتارەدا كە لەلایەن چاوەدێرانی نێودەوڵەتییەوە تۆمار كراوە، لە ناوچەی \"حولە\" لە دەورووبەری شاری حومس 106 كەس بە شێوەیەكی \"دڕندانە\" لەلایەن هێزەكانی سەر بە حكوومەتی بەشار ئەسەدەوە كوژراون كە 50 كەسیان ژن و منداڵی بێتاوان بوون.
تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبییە چەند گرتەیەكی لەو \"جینایەتە ترسناك\"ە بڵاو كردۆتەوە كە دەریدەخات هێزە حكوومەتییەكان منداڵان و ژنانیان سەر بڕیوە و چەند كەس لە قوربانیانیشیان هەڵواسیوە.
بورهان غەلیۆن لێپرسراوی دەست لە كار كێشاوەی شۆرای میللیی سووریە لە وتووێژ لەگەڵ ئەلعەرەبییەدا وتوویەتی: \"رێژیم كەلە بەرامبەر ئەرتشی ئازادی سووریەدا لەگەڵ شكستی بەردەوام بەروڕوو بووە، ئۆباش و لایەنگرانی خۆی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە خەڵك تەیار كردوو و ئەو كوشتارەش یەك لەو هەوڵانەیە\".
غەلیوون ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەوڵ و سەفەری كووفی عەنان بۆ سووریە هیچ بەرەنجامێكی ئەرێنی لێنەكەوتۆتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە هادی ئەلعەبدوڵڵا وتەبێژی رێكخراوی خەڵكیی شۆڕشی سووریە لە لێدوانێكدا بە ئەلعەرەبیەی راگەیاندووە: \"حكوومەتی سووریە دەستی داوەتە كوشتارێكی بەربڵاو و ناو بەناو تەرمی بنەماڵەكان دەبینرێنەوە كە بە چەقۆ سەر بڕاون\".
ئەو كوشتار و توندوتیژییانە لەلایەن ئەرتش و هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریەوە لە كاتێك دان كەلە رێكەوتی 22ی خاكەلێوەوە لە نێوان هێزەكانی ئەو وڵاتە و ئەرتشی ئازاددا رێككەوتنی ئاگربەس واژۆ كراوە و ئەو كردەوانەش دەربڕی ئەوەن كە حكوومەت پابەندی ئاگربەسە نیە.
بەپێی دوایین راپۆرت كە لەسەر داوای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام دراوە، ئەرتش و هێزە ئەمنیەتییەكانی سووریە بە پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ناسێنراون.
بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، لە سەرەتای دەسپێكی توندوتیژی و تێكهەڵچوونەكان لەو وڵاتە لە مانگی مارسی ساڵی 2011 (خاكەلێوەی 1390)ەوە لانیكەم 10 هەزار هاووڵاتیی سووریە بوونەتە قوربانی.
بەڵام بە وتەی چالاكانی مافی مرۆڤ و بەپێی ئامارە غەیرە فەرمییەكان، زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتیی سووریە بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەكان كوژراون كە 1122 كەسیان ژن و منداڵ بوون.