دوو کەس لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت کوژران

10:22 - 20 رەزبەر 2720

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ئێران باسیان لە کوژرانی دوو کەس لە هێزە نیزامییەکان لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت کرد.

"یەحیا حوسێن‌ خانی" فەرماندەی سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ورمێ لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "عەلی بەیرامی خەڵکی پارێزگای ئەردەبێڵ لە کاتی کۆنتۆرۆڵکردنی سنوورەکان لە ورمێ کوژراوە".

"حوسێن‌ خانی" لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "مێهر" ڕایگەیاند: "شەوی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، سەربازێک بە ناوی ساسان ئەمیرخانی لە کاتی مەئمووریەتدا لە سەردەشت کوژرا".

ئەو بەرپرسە نیزامییە کوژرانی ئەو دوو کەسە لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بۆ شەڕ لەگەڵ "قاچاخچییەکان و ئەشرار" گەڕاندووەتەوە.