دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت و بانە بریندار بوون

10:27 - 11 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شیروان مووساپەنا" خەڵکی "نەڵاسـ"ـی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە سنووری "نۆکانـ"ـی شاری سەردەشت بە بێ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەی لێکرابوو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی لە شاری "قەڵادزێـ"ـی هەرێمی کوردستان، ڕاگوێزرابوو.

لە هەمان ڕۆژدا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "خزر ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "نەنوور"ی ئەو شارە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کرابوو.

وێنە: شیروان مووساپەنا و خزر ڕەسووڵی