دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار بوون

11:10 - 6 رەزبەر 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سەرکەوت کەرەمی" و  "مەسعوود" خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری "نەوسوود" بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و ڕاودوونانی ئەو هێزانە، تووشی ئەو ڕووداوە هاتبوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٢٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ١٠٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.