دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون

10:30 - 10 خەرمانان 2721

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهمەن کەریم‌پەنا"، خەڵکی "ئارمەردە"ی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بوونە.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

ناوبراوان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون و بارودۆخی گشتیی "بەهمەن کەریم‌پەنا"، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.