دوو چالاکی کۆمەڵایەتیی کورد لە تاران دەسبەسەر کران

11:45 - 17 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر، دوو چالاکی کۆمەڵایەتی بە ناوەکانی "ئەندێشە سەدری و ندا پیرخزرانیان" خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی "ندا پیرخزرانیان"  دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەیان کردووە و ئەو چالاکە کۆمەڵایەتییەیان دەسبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، "ئەندێشە سەدری" چالاکی کۆمەڵایەتی و خوێندکاری بەشی هونەر، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو دوو چالاکە کۆمەڵایەتییە لەبەر دەستدا نییە.