دوو چالاکی مەدەنی لە سنە دەسبەسەر کران

17:45 - 4 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ شەممە ٤ی بانەمەڕ، دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "مەرزیە ‌مورادوەیسی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کە دایک و کوڕ بوونه لە ماڵەکەی خۆیاندا دەسبەسەر کردووە.

ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤەکانی ژنان و ژینگەیی چالاکی دەکەن.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.