دوو هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

11:06 - 25 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی" خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" و "ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بە بێ بەلگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان و شوێنی ڕاگیرانیان، ئاکامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتووەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

وێنەی: ڕەحمان یووسفی و کەماڵ قوەیتاسی