دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کران
10:10 - 12 خەزەڵوەر 2720
سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیعزادە" خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتیی کورده و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە خێزاندارن و هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراویان، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
وێنە: سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیعزادە