دوو هاووڵاتیی کورد لە سەقز و سنە دەسبەسەر کران

11:07 - 6 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بابەک بابایی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیروان ئەمینی"، خەڵکی شارەکی حەسەن‌ئاوای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا، کەوتووەتە بەر لێدانی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.