دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری تیکاب پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کران

10:43 - 24 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمیرڕەزا مورادی پەهڵەوان و عەبدوڵڵا غوڵامی"، خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە ئازاد کران.

هەتا ئێستا هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان ناڕوونە.

دەوترێ، ناوەندە حکوومەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی ناوچەکە بانگهێشت و لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ کردوون.

شاری تیکاب یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ و دانیشتووانی ئەو شارە لە کورد و تورک پێکدێن و ڕووبەری ئەو شارە ٥ میلیۆن  و٨٨٠ هەزار میتری چوارگوشەیە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥، دانیشتووانی ئە شارە، ٨١ هەزار و ٣٩٥ کەسه.