دوو هاووڵاتیی سەقزی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

11:31 - 31 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، کچە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیمەن فەرحیان" تەمەن ٢٢ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە، دانیشتووی گەڕەکی کەریم‌ئاوای شاری سەقز بووە و لە ڕیگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

لەو پێوەندییەدا، چوار ڕۆژ پێش، پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵە، خەڵکی شاری سەقز، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گەڕەکی تەپەی ماڵانی ئەو شارە بووە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی و شوناسی بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبوووەتەوە.