دوو هاووڵاتیی دیكەی شاری سنە دەستبەسەر كران
15:59 - 16 رێبەندان 2711
كوردپا: دوو هاووڵاتیی مەدەنیی كورد لە گوندێکی سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی هەوالنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سنە، چەند رۆژ لەمەوبەر دوو كەس بەناوەكانی رەحمان سوبحانی و غەفار چووپانی خەڵكی ئاوایی \"تەنگیسەر\"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كران.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لە شوێنی راگیران و هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نیە.
پێشتریش 5 هاووڵاتیی دیكەی ئاوایی تەنگیسەر بەناوەكانی شوەعیب محەممەدیان، رەمەزان عەباسی، سەعدان محەممەدیان، حشمەت ئیبراهیمی و شوجاع محەممەدیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوون.