دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کران
16:45 - 12 رێبەندان 2720
ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید شێخمحەمەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" و "فەردین بایەزیدی" خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی واحید شێخمحەمەدی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.
هەروەها فەردین بایەزیدی لە ڕێگای شنۆ_نەغەدە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی و تۆمەتێک کە دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.
وێنە: واحید شێخمحەمەدی و فەردین بایەزیدی