دوو هاووڵاتیی خەڵكی جوانڕۆ لە زیندانی سنە ئیعدام كران
13:25 - 1 جۆزەردان 2712
كوردپا: دوو بەندكراوی خەڵكی جوانڕۆ، سەرلە بەیانیی دوێنێیەكشەممە رێكەوتی 31ی بانەمەڕ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارە دران.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"وریا.ع و سابیر.ر\" دوو بەندكراوی خەڵكی گوندی \"شروێنە\"ی سەر بە شاری جوانڕۆ، بە تاوانی دەستدرێژی بە \"عنف\" سەرلە بەیانیی دوێنێیەكشەممە، 31ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئیعدام كران.
ئەو دوو بەند كراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تاوان دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی قۆناغەكانی دادگا، بە ئیعدام مەحكووم كران.
ناو و ناسنامەی وردی ئەم دوو زیندانیە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە زیندانی سنەوە بە هەواڵنێری كوردپا لەو شارە دراوە و دواتر بە دەستی ئاژانسی كوردپا گەیشتووە.