دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزران

10:53 - 9 رەشەمه 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیاوەش عەینی" و "کەیوان ئەندار"، خەڵکی شاری مەهاباد، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراون.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، "سیاوەش عەینی"، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها سەرەتاکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، کەیوان ئەندار، خوێندکاری ڕشتەی زمانی ئینگلیسی لە زانکۆی تەورێز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.