دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی ورمێ کران

17:26 - 26 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد خۆشمیرزادە"، تەمەن ٣٢ ساڵ و "محەممەدئەمین ڕەحمانی"، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و هەروەها بەندی کانوونی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.

حەوتووی ڕابردوو، ئەو دوو هاووڵاتییە ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون.

ئەحمەد خۆشمیرزادە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و محەممەدئەمین ڕەحمانی بۆ بەندی کانوونی زیندانی ورمێ، ڕاگوێزراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان و پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوون.