دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:22 - 8 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ" و  "شێرزاد مامەندی" خەڵکی گوندی "نەرزیوێ" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە، هێندێک کەرەستەی شەخسیی ئەوانیان وەک موبایلەکانیان، بردوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراویان، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

وێنە: شێرزاد مامەندی