دوو هاووڵاتیی بانەیی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

10:35 - 18 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید عەباس‌زادە و ڕەحمان ڕەسووڵی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، "واحید عەباس‌زادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، "ڕەحمان ڕەسووڵی" کوڕی ڕەحیم، تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لە سەر تۆمەتی‌وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە بانەییە بە دەست نەهاتووە.