دوو هاووڵاتی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

11:45 - 23 رەشەمه 2720

ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەید "لوقمان تاهیری"، خەڵکی گوندی "پرداوێ" و "جوبرەئیل شەعبانی"، خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراون.

تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" ڕاگەیەندراوە.

سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان، سەید لوقمان تاهیری، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، جوبرەئیل شەعبانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.