دوو هاووڵاتی لە قوروە دەسبەسەر کران

17:28 - 18 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "داریووش خالیدییان"، تەمەن ۲۲ ساڵ، کوڕی هووشەنگ و "مۆحسێن سەعیدی"، تەمەن ۲۱ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراون.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: مۆحسێن سەعیدی و داریووش خالیدییان