دوو مێرمنداڵی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کران

18:48 - 29 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاویژ، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ئاریا ئەمینی" تەمەن ١٥ ساڵ کوڕی "جەلال" و "هەورام نادری" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی "سدیق"، خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو مێرمنداڵە و ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو دوو مێرمنداڵە، پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراویان دژی ئەو دوو مێرمنداڵە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.