دوو مامۆستای كورد دوای 1 مانگ گیران، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە
14:23 - 4 رەشەمه 2711
كوردپا: دوو مامۆستای كورد لە شاری مەریوان دوای تێپەڕینی 1 مانگ لە دەستبەسەر كرانیان، هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، موزەفەر و رزگار شەریفی لە ئەندامانی بنەماڵەیەك، یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا بەبێروونیی دۆسیەكەیان، لە گرتنگە دان.
ئەو دوو برایە هەر دووكیان مامۆستان و خەڵكی ئاوایی لەنج ئاوای سەر بە شاری مەریوانن.
هەر لەو پێوەندییەدا ئارام فەرەجی خەڵكی ئاوایی لەنج ئاوا كە ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو، بە دانانی وەسیقەی 10 میلیۆن تمەنی ئازاد كراوە.
ئارام فەرەجی خوێندكاری زانكۆی پەیام نووری شاری مەریوانە.