دوو لاوی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران
15:46 - 21 جۆزەردان 2712
كوردپا: لە رۆژانی رابردوودا دوو لاوی خەڵكی مەریوان لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لە سەرسنوور بەدەستی هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وریا فەرەجی تەمەن 25 ساڵ كوڕی عەبدوڵڵا و پشتیوان ئەفسەری تەمەن 25 ساڵ كوڕی زۆراب خەڵكی مەریوان رۆژی هەینی رێكەوتی 19ی جۆزەردان لە سنووری \"پیران\" لە كاتی گەڕانەوە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر كراون.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری كەسانی ئاگادار لەو رووداوەوە بڵاوی كردۆتەوە، یەك لەو لاوە گیراوانە بەناوی وریا فەرەجی لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی كرێكاری بووە و پشتیوان ئەفسەری یەكێك لە هاوڕێیانی كە هاتووە بە شوینیدا كە پێكەوە بۆ شاری مەریوان بگەڕێنەوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لەسەر سنوور دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێكی نادیار كراون.
كەسانی نزیكی وریا فەرەجی بە هەواڵنێری كوردپایان راگەیاندووە، كە هێزە ئیتلاعاتییەكان ماوەیەك بووە بەتەمای دەستبەسەر كردنی بوون و تەنانەت پێَشتر بەدوای ناوبراودا ماڵیشیان پشكنی بوو.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆكاری گیران و شوێنی بەندكرانی ئەو دوو لاوە كوردە زانیارییەك لەبەردەستدا نیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 29 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
زۆرینەی ئەو هاووڵاتییە كوردانە بە تاوانی چالاكیی سیاسی و فەرهەنگی دەستبەسەر كراون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان رێژەی راستەقینەی گیراوەكان لەم ئامارە زیاترە.