دوو خوێندكاری كورد دوای تێپەڕینی 60رۆژلە دەستبەسەركرانیان چارەنووسیان ناڕوونە
20:36 - 20 رێبەندان 2711
كوردپا: دوو خوێندكاری كوردی زانكۆی ئازادی شاری مەهاباد دوای تێپەڕینی دوو مانگ لە دەستبەسەر كردنیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری بۆكان، دوو خوێندكاری زانكۆی ئازادی شاری مەهاباد كە یەكیان خەڵكی گوندی دارە گردەلەی بۆكانە، دوو مانگ لەمەوبەر لە ناو زانكۆدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا دۆسییەكەیان ناڕوونە.
ناوی یەك لە دوو خوێندكارە \"حوسێن رابا\" یە، ئەو دوو خوێندكارە دوای راگرتنیان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد راگوێزی گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێكراون.
بنەماڵەی ئەو دوو خوێندكارە بۆ ئاگادار بوون لە رەوشیان هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری \"ورمێ\"یان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانەوە پێیان راگەیەندراوە كە هەتا 5 مانگی دیكە هیچ وڵامێكیان پێنادەنەوە.