دوو برا لە نەغەدە دەسبەسەر کران

18:18 - 4 رێبەندان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "تالب و ڕەشید ڕەیحانی"، کوڕی خزر و خەڵکی گوندی "شاوەلە" سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو برایەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ڕەیحانی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

ئەو دوو برایە خێزاندار و ڕەشید خاوەنی ٣ منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو برا هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.