دوبەی/ مەلەوانێکی کورد پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا

19:35 - 18 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی خەڵکی سەحنە، لە رەکابەرییە نیودەوڵەتییەکانی مەلەوانیدا، میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پلەی یەکەمی رکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی مەلەوانیی دوبەی بەخشرایە ئارمان سەیدی وەرزشوانی خەڵکی شاری سەحنە لە ئوستانی کرماشان.

ئەو مێرمنداڵە کوردە لەمەلەوانی ١٠٠ میتری و لە سەرووی تەمەن ١٤ ساڵ توانی ئەو میدالیایە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

\"25847.jpg\"
ئارمان سەیدی بە کەمترین ئیمکاناتی وەرزشی توانیویەتی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێت
لەلایەکی دیکەوە ئەو قوتابییە لە مەلەوانیی ٢٠٠ میتریشدا توانیویەتی پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.

لەو رەکابەرییە نیودەوڵەتییانەدا ٣٢ تیم لە سەرانسەری جیهان بەشدار بوون.

بەخشینی میدالیای زێڕ و زیو بەو وەرزشوانە کوردە لەحاڵێکدایە کە بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی سەحنە، ئارمان سەیدی بە کەمترین ئیمکاناتی وەرزشی توانیویەتی ئەو میدالیانە بەدەست بێنێت.