دوای ٢٦ ڕۆژ کرێکارێک لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا

10:14 - 11 رەشەمه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، کرێکارێکی ئیدارەی بەرق له شاری سەقز، بە ناوی "ئەحمەد ئەردەڵان" پاش ٢٦ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی سنە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندان، بەهۆی بەربوونەوە لەسەر تیر بەرق، لە نزیک پادگانی ئەرتشی سەقز، تووشی ئەو ڕووداوە هاتبوو.

ئەو کرێکارە سەقزییە، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی سەقز، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە سنە کرابوو، کە پاش ٢٦ ڕۆژ لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.