دواکەوتنی پارەی کرێکارانی شارەدارییەکانی قوروە و مەریوان

16:28 - 29 رەزبەر 2720

کرێکارانی شارەداریی قوروە سەر بە پارێزگای سنە، ماوەی ٧ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی ئەو کرێکارانە.

ئەو کرێکارانە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، بەنیسبەت ئەو دۆخە چەند ڕۆژ مانیان گرتبوو و لە چوون بۆ سەر کارەکەیان خۆیان بواردبوو؛ بەڵام هەتا ئێستا پێڕاگەیشتن بە بارودۆخیان نەکراوە.

ئەو کرێکارانە دەڵێن لە ٧ مانگی ڕابردوودا، هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە و ئەمەش ژیانی ئەوانی تاڵتر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، کرێکارانی شارەداریی مەریوان، هەمان دۆخی کرێکارانی شارەداریی قوروەیان هەیە و ماوەی ٨ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

ئەو کرێکارانە تەنانەت باس لەوە دەکەن کە سەرەڕای دواکەوتنی ٨ مانگ پارەیان، ‌هێشتا جێژانەی ساڵی ٩٩یان پێنەدراوە.