دوازدەی مانگی سەرماوەز هات/ یارانەكانی مانگی خەزەڵوەر نەهات
22:08 - 12 سەرماوەز 2711
كوردپا: بڕیار بوو یارانە نەغدییەكانی قۆناخی دەیەم لە سەرەتای مانگی سەرماوەزدا بگاتە دەستی سەرپەرستی بنەماڵەكان، بەڵام هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە نەگەیشتۆتە دەستی بنەماڵەكان.
یارانەی نەغدی مانگی خەزەڵوەر بە بڕی چل و پێنج هەزار و 500 تمەن هەتا ئێستاش نەگەیشتۆتە دەستی بنەماڵەكان.
یارانەكان لە مانگی بەفرانباری 1389وە دەستی پێكردووە و هەتا ئێستا 9 قوناخی بڕیوە.
لە كۆی گشتیی ئەو بڕە پارەیەی كە دەكاتە چل و پێنج هەزار و 500 تمەن، 5 هەزار تمەنی بۆ تێچووی نان و چل هەزار و 500 تمەنیشی بۆ تێچووی وزە تەرخان كراوە.
بە وتەی مووسا سروەتی ئەندامی كۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجە لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە 9 مانگی رابردووە هەتا ئێستا 25 هەزار و 500 میلیارد تمەن وەكوو یارنەی نەغدی دراوەتە هاووڵاتیان و لە هەمبەردا داهاتی ئێمە لە ئەو پارەیەی كە وەكوو حەقی وزە لە هاووڵاتیانی وەردەگرین 17 هەزار و 500 میلیارد تمەن بووە.