دوابەدوای توندتر بوونی گەمارۆكان، ساختەكارییەكان روویان لە زیاد بوون كردووە
14:53 - 14 بەفرانبار 2711
كوردپا: توندتر بوونی گەمارۆكان بۆ سەر ئێران وای كردووە كە هێندێ كەس لەو كەش و دۆخە نالەبارەی ئابووریدا كەڵكی نابەجێ وەربگرن.
كەسێكی شارەزا لە ساختەكاری بە ناوی\"ر\" لەو كاتەدا كە قەیران بازارەكانی ئێرانی گرتۆتەوە، سەرقاڵی كڕین و فرۆشی دۆلار و درهەم لە ئیماراتی عەرەبی دایە و ئەو ساختەكارییە پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان و ئیلامیشی گرتۆتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دادستانی گشتیی ئێران، ئەو كەسە ساختەچییە بە پشتیوانیی هێندێ لە لێپرسراوانی پایە بەرزی ئێران نزیك بە500 میلیارد تمەن ساختەكارایی لە بازارەكانی تاران و رۆژئاوای ئێران ئەنجام داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا كەسێك نزیك بە 400 میلیارد تمەنی لە بازرگانێك ئەستاندووە و نزیك بە 8 هەزار سكاڵا لەدژی تۆمار كراوە.
پێشتریش هێندێ هەواڵ لەمەڕ كڕیارانی سكە و دۆلار بڵاو ببووە كەلە هێندێ كەس لە تاران هاتوونەتە شارەكانی ئیلام و سنە و ویستوویانە بازاڕەكانی ئەو دوو پارێزگایەش قۆرخ بكەن.
گەماروە نێودەوڵەتییەكان دژی ئێران و بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە بۆتە هۆی ئەوەی كە نرخی ئەرز لە هەمبەر ریالی ئێران بچێتە سەرێ و بانكی ناوەندیی ئێرانیش لەم بارەوە راشكاوانە بواری بۆ كەسانی هەلپەرەست خۆش كردووە.