درێژەی ڕاگرتنی هاووڵاتییەکی کورد لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ

10:36 - 29 رەزبەر 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد فەتاحی" خەڵکی ورمێ، پاش ٢٦ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" تاوانبار کردبوو.

بێهزاد تەلایی و سیاوەش جەوان، دوو کەس لە هاودۆسییەکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی ئەو زیندانە ڕاگوێزراون.

بێهزاد تەلایی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەر و سیاوەش ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.