درێژەی دەسبەسەریی قانێع خاتری لە سنە

11:35 - 4 جۆزەردان 2721

قانێع خاتری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە هەنووکە لە گرتنگەدایە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەسبەسەرییەکەیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

قانێع خاتری ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، وێڕای چوار چالاکی مەدەنیی دیکە بە ناوەکانی "مورتەزا محەممەدی"، "کەیوان ئەلیاسی"، "ڕەزا ڕەزایی" و "مۆحسێن حوسێن‌پەناهی"، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

قانێع خاتری، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستانـ"ـە و لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ناوبراو، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.