درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان

16:07 - 24 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەر، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ڕاستی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوری ڕەحیم خەڵکی ئەو گوندە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییه.

لەو پێوەندیەیدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هادی ڕەسائی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلاح پوور‌کەیوان" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی ئەحمەد، "ئاراس قادری" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی کاوە و "مۆحسێن ڕەسائی" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.