دایکێک لەگەڵ دوو کوڕەکەی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

17:29 - 29 خاکەلێوه 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان ژنە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "گوڵاڵە مورادی" لەگەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی "مەتین و تاهیر بەزازی" خەڵکی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی سپای پاسداران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کراون.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەسبەسەر کرانیان لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی هەینی ۲۷ی خاکەلێوە، "عوسمان حاجی حوسێنی"، ئەندامی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار کوژرا.

وێنە: تاهیر بەزازی، گوڵاڵە مورادی و مەتین بەزازی