دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەریی مێژووی کورد و کوردستان موڵەتی چالاکی وەرگرت
بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەریی ناوەندیی لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستان لە وتووژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" ڕایگەیاندووە:" موڵەتی ئەو دامەزراوەیە لە ڕاستای پاراستنی مێژوو و بونیادی ناوچەی کوردستانە، بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادیمی کە بە دوور لە هەر چەشنە هەستیارییەک، لایەنگەری و دەمارگرژییەک بێت".
محەممەد باقر پیری هەروەها دەڵێت: "دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەریی مێژووی کوردستان بە شێوەی پسپۆڕی، زانستی و ئاکادیمی لە ڕاستای مێژووی کورد و کوردستان دامەزراوە و هیوادارم بە یارمەتی خەڵکی کوردستان، بەشێک لە مێژووی گەورەی کورد و کوردستان تۆمار و بۆ نەوەکانی داهاتوو بە یادگار بمێنی".
باقر پیری هەروەها دەڵێت: "یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم دامەزراوەیە، ئارشیوی بەڵگە و وێنەی تایبەت بە مێژووی کورد و کوردستانە و دامەزراندنی کتێبخانەیەکی پسپوڕی لە مێژووی کورد و کوردستان بە زمانە جۆراوجۆرەکان، دەتوانێ یارمەتیدەر و گرینگ بێت لە پاراستنی مێژووی کورد".